لایەنگران و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە چۆمی مەجیدخان و شەهریاری تاران بە نووسینی دروشمی دژ بە ڕێژیم چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی مەهاباد و هەروەها لە ناوچەی شەهریاری تاران بە نووسینی دروشمی دژی ڕێژیم لە شەقام و کۆڵانەکاندا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە لایەن کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەستخۆشی و ماندوونەبوونی لەو هاوڕییانەمان دەکەین و سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامیی لە کار و ئەرکەکانیان بۆ بە ئاوات دەخوازین.