لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ١١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
ڕۆژی یەکشەممە ١ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیمی ئاخووندی، ١٠ کۆبوونەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە شاری تاران، کەرەج ، کرماشان ، قەزوین، ڕەشت، کرمان، ئەهواز، تەورێز لە بەردەم بینای ئیدارەی دابینکردنی کۆمەڵایەتی شارەکەیاندا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان پێکهێنا.
گرووپێک لە کرێکارانی شارەوانی یاسوج لە بەردەم پارێزگاریی “کۆهگیلوویە و بویر ئەحمەد” کۆبوونەوە و بە هۆی پێنەدانی مووچەی دواکەتوویان ناڕەزایەتیان دەربڕی، کۆمەڵێک لە ماڵبراوانی پەروەندەی نگین خۆدڕۆ و ئایرتویوتا لە بەردەم دادگوستەریی گشتیی تاران کۆبوونەوەی ناڕزایەتیان پێک هێنا.
هەروەها خاوەن پشکەکانی کارگەی “شیشەی شوماڵ” لەبەر داخستنی کارگەکە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد.