بەرپرسێکی سپای قودسی پاسداران لە لایەن چەکدارانی نەناسراوەوە لە شاری تاران کوژرا.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، بەرپرسێکی رێژیم بە ناوی سەرهەنگ “سەییاد خودایی ” لە شەقامی موجاهێدینی شاری تاران لە نێو ماشینەکەی خۆیدا لەلایان دوو چەکداری نەناسراوەوە درایە بەر دەسڕێژ و کوژرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کانالی ١١ی ئیسرائیل ئەم بەرپرسەی سەر بە سوپای تێرۆریستی پاسداران یەکێک لەو کەسانە بووە کە کەرەستەی مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بە شێوەی قاچاخ دەگەیاندە گرووپی تێرۆریستی حیزبوڵای لوبنان بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.
سەییاد خودایی بە وتەی کاناڵی ١٣ی ئیسرائل، مۆرەی سەرەکی بووە لە کردەوە تێرۆریستیەکانی وڵاتانی “کێنیا” “قیبرس” “سێنێگال” “کۆلۆمبیا و چەند وڵاتی دیکە.
هەروەها ئەم کەسە کەسێک بووە کە “مەنسوور ڕەسووڵی” ئەرکدار کردووە کە کنسۆلی ئیسرائیل لە ئیستانبووڵی تورکیەدا تێرۆر بکات.