“ئیبراهیم تاریمورادی” جارێکی تر لەلایەن هێزە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمەوە ڵە شاری سنەدەسبەسەر و ڕوانەی بەندیخانە کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان؛ ڕۆژی یەکشەممە، ١ی جۆزەردانی ١٠٤١ی هەتاوی، ئیبراهیم تاریمورادی، تەمەن ٥٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “هەمڕۆڵە”ی سەر بەشاری سنە، کاتێکدا چووە بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە تاکوو چارەنووسی ڕوون بکرێتەوە، هەر لەوێ و لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕوانەی بەندیخانە کراوە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە کە پێشتر لە ڕۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوو، بۆ ماوەی ٦٥ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیتلاعاتدا بوو و پاشان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا تەواوبوونی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.دواتر لە دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە شاری سنە بە سەرۆکایەتیی قازی “حوسێن سەعیدی” بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام و هاوکاری حیزبێکی کوردی دژبەری ڕێژیمی ئیسلامی” سزای ١٢ مانگ بەندکران و پێبژاردنی بە بڕی ٣٠ میلیۆن تمەن پارەی بەسەردا سەپا و پاشان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی باڵای ڕێژیمی ئێران سزاکەی بۆ ٦ مانگ کەم کرایەوە.