٢٠ دووکان‌و یه‌که‌ی سینفیی دیكه‌ی خه‌ڵکی به‌هایی له شاره‌كانی بابۆلسه‌ر، فره‌یدوون كه‌نار، بابۆل، قائیم‌شار، ساری و ڕامسه‌ر داخران.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی بانه‌مه‌ڕ کۆمه‌ڵێک دوکاندارو بازاڕیی به‌هایی به‌هۆی جێژنێكی ئایینیی خۆیان دووكانه‌كانی خۆیان داخستبوو، هه‌ر به‌م بیانوویه‌ش ئیداره‌ی ئه‌ماكێن به شێوه‌ی ناقانوونی دوکان‌و شوێنه سنیفییه‌كانی ئه‌وانی داخستوه.
پلۆمپ كردنی ئه‌م یه‌كه سینفییانه له حاڵێك‌دا بووه كه پێشتر ئه‌م یه‌كه سینفییانه به نووسراوه ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌وێ بن یان ئاگاداری دۆخه‌که بن لێیان داخستوون.
داخرانی ئه‌م یه‌كه سینفییانه به مانای دژایه‌تی‌و سووکایه‌تی به بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌وان‌و پێشێلكرانی ئه‌سڵی ٢٣ی قانوونی بنه‌ڕه‌تیی وڵاتیشه كه ده‌ڵی ڕاپشكنیی خه‌ڵک قه‌ده‌غه‌یه. هه‌روه‌ها به‌پێی ماده‌ی ٢٨ی قانوونی نیزامی سینفی، دوکاندارو خاوه‌نانی یه‌كه سینفییه‌كان ده‌توانن تا ١٥ ڕۆژیش به‌بێ ئاگاداریی یه‌كیه‌تییه سینفییه‌کان شوێنه‌کانی خۆیان دابخه‌ن.
شایانی باسه له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ١٦ یه‌كه‌ی سینفی دیکه‌ی به‌هاییه‌کان له قائیم‌شارو ٢ یه‌كه‌ی سه‌ینفیی دیكه‌ش له بابۆل پلۆمپ كراون.