بەرپرسێکی سپای پاسداران بەناوی” وەحید نەزەری” لەلایەن گڕووپێکی چەکداری نەناسراوەوە لە شاری زاهیدان کوژرا.
ڕۆژی هەینی ٣٠ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، بەرپرسێکی رێژیم بە ناوی ستوان یەکەم “وەحید نەزەری” خەڵکی مازەندەران لە شاری زاهیدان لە بەردەم ماڵی خۆیدا لەلایان گرووپیکی چەکداری نەناسراوەوە درایە بەر فیشەک و کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی چالاکانی بەلووچستان ستوان یەکەم وەحید نەزەری خەڵکی پارێزگای مازەندەران کە دەستی هەبووە لە ئازاردان و سەرکوتی خەڵکی بەلووچستان شەوی هەینی لەلایەن چەند چەکداری نەناسراوەوە لە بەردەم ماڵی خۆیدا لە شاری زاهیدان درایە بەر فیشەک و کوژرا.