هەشت مەلەوانی ئێرانی لە کوەیت لە پاپۆڕێکدا کە ٢٤٠ تۆن گازوڵی قاچاخیان پێ بوو دەسبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕە عەرەبییەکان، کوەیت ڕایگەیاند کە هەشت مەلەوانیی ئیرانی لە پاپۆڕێکدا لە ئاوەکانی ئەو وڵاتە بە ٢٤٠ تۆن گازۆڵی قاچاخەوە دەسبەسەر کراون و دانیان بەوەداناوە کە ئەوان ئەو گازۆڵەیان لە کوەیت کڕیوە و ویستوویانە بیبەن بۆ یەکێک لە وڵاتانی عەرەبی کەنداو بیفرۆشنەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەرێوەبەری گشتیی دادستێنی هورمزگان ڕایگەیاندبوو کە پاپۆڕێک بە زیاتر لە ٥٥٠ هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخی پێ بووە و حەوت فەرمانبەری پاپۆڕەکەیان لە ئاوەکانی کەنداودا دەسبەسەر کردووە.
پێشتریش لەوەبارەوە ڕۆژنامەی “واشنیتۆن پۆست” لە ڕاپۆرتێکدا لە زمانی لێکۆڵەرانی پسپۆڕ لە “پیشەی وزە” و ئەمنییەتی ناوچەکە ڕایگەیاند کە دەست وپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران بە تایبەت سپای پاسداران، و شیرکەتەکانی پاپۆڕەوانی جێگر لە وڵاتانی کەنداو، دەستیان لە قاچاخی سووتەمەنی لە ئێراندا هەیە.