سێ هاووڵاتیی کورد، خەڵکی شارەکانی سنە و پاوە لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کران .
ڕۆژی ڕابردوو ٣١ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “ئارمین شەریفە” بەندکراوی سیاسیی پێشوو و هاوژینەکەی بە ناوی “هاوژین لەتیفی” کە هەر دوولە چالاکانی کرێکاری شاری سنەن لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کران و بۆ ماوەی ١٢کاتژمێر لە ژێر لێکۆڵینەوەدا بوون و پاش وەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کران.
هەروەها هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە بە ناوی “ئۆسوەت زەردۆیی” خەڵکی باینگان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
جێگایە ئاماژەیە ئۆسوەت زەردۆیی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی باینگان سەر بە شاری پاوە حەوتووی پێشوو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.