ڕووسیە، بەمەبەستی تۆڵەکردنەوە لەهەمبەر گەمارۆکانی ئەمریکا بەدژی ئەو وڵاتە هاتنی جۆبایدن و ئانتۆنی بلینکێن، وەرزیری دەروەی ئەمریکای بۆ خاکی ڕووسیە قەدەغە کرد.
وەزارەتی دەروەی ڕووسیە، ڕۆژی شەممە ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بەمەبەستی تۆڵەکردنەوە لە وڵاتانی ئورووپایی و ئەمریکا، گەمارۆی خستەسەر ٩٦٣ بەرپرس و کەسایەتیی ئەمریکایی بە تایبەتیی” جۆ بایدن” سەرۆککۆماری ئەمریکا و ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەروەی ئەمریکا و ویلیام برێنز، بەرپرسی ڕێکخراوی زانیارییەکانی ئەمریکا “سیا” و هاتنیانی بۆ نێو خاکی ڕووسیە قەدەغە کرد.
هەروەها لە لیستی گەمارۆکانی ڕووسیە کەسایەتییەکانی وڵاتی کانادا بەتایبەتی هاوژینی جاستین تێرۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کانادا” سوفی تێرۆدۆ” و ئێریک ژان کێنی، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی کانادا و ٢٤ بەرپرسی دیکەی وڵاتی کانادا دەبیندرێ.
وەزارەتی دەروەی ڕووسیە لەم پێوەندییەدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ئەو گەمارۆگەلە بە تۆڵەی گەمارۆکانی ئورووپا و ئەمریکایە و ئەو گەمارۆگەلە تەنیا بەرپرسانی ئەمریکا و کانادا ناگرێتەوە و بەڵکوو خزمە نزیکەکانی ئەو بەرپرسانەش هاتنیان بۆ نێو خاکی ڕووسیە قەدەغەیە.