ئەرتەشی تورکیە، بە بیانووی بوونی هێزە دژبەرەکانی لە باشووری کوردستان بەردەوام بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکاتە سەر ناوچە سنوورییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی فرانس پرێس، ئەرتەشی تورکیە، ڕۆژی شەممە ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی بە بیانووی بوونی هێزە دژبەرەکانی بەردەوام بە بێ ڕەچاوکردنی یاسا نێونەتەوەییەکان سنوورەکانی عێراق دەبەزێنێ و هێرش دەکاتە سەر باشووری کوردستان.
لەم پێوەندییەدا سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاندووە کە لە هێرشی ئاسمانیی ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە کە دوو کەسیان خەڵکی مەدەنین.
جێگەی ئاماژەیە کە ڕێژیمی ئێران و تورکیە بە بیانووی بوونی هێزە دژبەرەکانیان و هێزی پێشمەرگەی لە هەرێمی کوردستان، بەبێ ڕەچاوکردنی یاسا و ڕێسا نێونەتەوەییەکان، بەردەوام هێرش دەکەنەسەر سنوورەکانی باشووری کوردستان و بەو هۆیەوە خەسارێکی گەورە بە باغ و مەڕ و ماڵاتی خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان دەگەیێنن.