کاک عوسمان دەرشید، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی مەریوان، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی کاک” عوسمان دەرشید” ئەندامی هەڵسووڕ و چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە شاری مەریوان، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و دڵە پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.
کاک عوسمان، کەسایەتییەکی خۆشەویستی ناوچەی مەریوان و ئەندامێکی بە وەفا و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی مەریوان بوو و تا دوایین ساتەکانی ژیانی ئەرکە پێسپیردراوەکانی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بە جێ دەگەیاند.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێرای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی کاک” عوسمان دەرشید” سەرخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم وکەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.