• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

“دڵداری‌دەرمانی” شێوازی نوێی چارەسەری هەموو کێشانە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/05/21
جۆری بابەت: ئەدەب
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email

دارسمە

پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت “لە کۆتەرەدار ڕەویەوە بەسەر بەرازدا کەوت”. ئەم پەندە لە خۆمان یانی لەمن و لە تۆ و هەموو ئەوانی دیکە ڕووی داوە.

ماوەی چەند ڕۆژێکه لە ئێران زیاتر لە جاری جاران نان چووەتە پشتی شێران و برسیەتی فرە هێرشی هاوردووە. هەر لەبەر ئەمەشە خەڵکی ئێران شەوانە خەریکن لە شار و بازاڕان خۆیان پێشان دەدەن، یانی شەوانە خەریکی خۆپێشاندانن.

خۆپێشاندانی شەوانە چەند هۆکارێکی هەیە. یەکیان ئەمەیە خەڵک بە ڕۆژ بە دوای ناندا دەدەگەڕێن و ئەگەر دەستیان کەوێ لە شوێنێک دەیدۆزنەوە، گوێی دەگرن و دەیهێننە ماڵەوە و بە دزیی دەروجیران و دوور لە چاوی میوانی سەربەخۆ پارچە پارچەی دەکەن و دەیخەنە گووپی ژن و منداڵی برسییانەوە.

یەکی دیکە لە سوودی زۆری خۆپێشاندانی شەوانە ئەمەیە شەوان زۆربەی کووچە و کۆڵانی شاران تاریکن و خۆ‌پێشاندەران باشتر دەتوانن لە پەسیواندا خۆ لە ڕاوەدوونان و گرتنی هێزی تازەناوی “فەراجا” بپارێزن.

یەکێکی دیکەی دیکەی هۆکاری خۆپێشاندانی شەوانەش کۆتایی‌‌هێنان بە شەودانیشتنی هەتا درەنگانە. شەودانیشتن لە ماڵاندا تام و چێژی جارانی نەماوە. هەتا ئەم دواییانە باش بوو خەڵکەکە لە ماڵەوە هەرکەس بە مۆبایلی خۆیەوە خەریک دەبوو، بەڵام ئێستا بە گەدەی بەتاڵ و ترسی نەبوونی نانی سبەی سەیرکردنی تۆڕ و مۆڕی کۆمەڵایەتیش تام‌وچێژی جارانی نەماوە و ئەمەش یەکێک لەو هۆکارانەیە ژن و پیاوی ماڵەوە شەوان دەچنە خۆپێشاندان و چوون بۆ خۆپێشانانیش هەر هیچ نەبێ دوو سوودی بەرچاوی دیکەی هەیە: یەکیان ڕاکردن لەدەست پرتەوبۆڵەی ئەوانی دیکەی نێو ماڵەوە و ئەوی دیکەش خەوی بەیانیەکەیە و دەکرێ بڵێی هەتا درەنگانی شەو لە خۆپێشاندان بوومە و ئێستاش ئەگەر بە ڕۆژ کارم نەبێت، خەوتن زۆر باشترە و بۆ خۆپێشاندانی شەوی داهاتووش وزەیەکی باشترم دێتەوە بەر.

ئەم هەوڵ و جووڵەی خەڵک له کاتێک‌دایە هەڵسوڕێنەرانی کۆماری ئیسلامی دوای ئەوەی بە حیساب و کیتاب و لێکدانەوەی پارە و داهاتی پاشکەوت‌کراوی خۆیان ڕاگەیشتن، بیر لە دەنگ نەهێنانەوەی حیزبوڵڵای لوبنان و سەرنەکەوتنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە عێراق و دەرچوونی هێزی چەکداری ڕووسیە لە سووریە دەکەنەوە. بەرپرسانی پلەباڵای مەملەکەتی ئیسلامی شوکرانەبژێرن دەبینن خۆیان پێداویستییەکی ئەوتۆیان نییە و ماڵ و منداڵیان لێرە و لە هەندەران تێر و تەسەلەن. خودی جەنابی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئەمشەو بیری لە قسەی ڕۆژی ڕابردووی شای ئۆردۆن دەکردەوە. شای ئۆردۆن دوێنێ گوتبووی هێزی چەکداری ڕووسیە باشووری سووریە جێ‌دەهەڵێن و چەکدارانی سەر بە ئێران و حیزبوڵڵا جێگەیان دەگرنەوە. ئێستا جەنابی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی تێدا ماوەتەوە، ئاخۆ جارێ بە شێوەی کاتی سەبارەت بە باشووری سووریە و پێوەبوونی چەکدارانی لەوێ و سەرنەکەوتنی جەماعەتی خۆی لە پێکهێنانی کابینەی عێراق پیشان بخواتەوە، یان بۆ گەرم‌کردنەوەی ئاگری شەڕی هەموو ناوچە به حووسیانی یەمەن بڵێ ئاگربەستیان لەگەڵ سعوودیە بشکێنن؟

ڕێبەرانی بەمشووری ئەم وڵاتە شێوە پشیلەیە، وەنەبی بیر لە خەڵکی نێوخۆش نەکەنەوە. هەر لە دوو سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەرپرسانی موحتەڕم بە تایبەت لەنێو هەزارەزیلەی پایتخەت، بۆ پێشگیری‌کردن لە سەرهەڵدانی خۆپێشاندان، بە بیانووی خۆڵبارین لە هەموو قوتابخانە و زانکۆ و ئیداران پشووی ڕەسمییان ڕاگەیاند. لە کاتێکدا بۆ ڕۆژی دووهەم هەوای تاران پاک و خاوێن بۆوە، پشووی ڕاگەیەندراو هەروا بەردەوام بوو، لەبەرئەمە بوو کەوتینەوە بیر ئەم بەسەرهاتە: “دەگێڕنەوە لە جادەیەک ئوتوبووس لە پێچێک سوڕایەوە و کوڕێک لە تەنیشت خانمێکەوە بە بیانووی نەمانی هاوسەنگی شانی هاویشتە سەر شانی خانمەکە و کەمێک پێ چوو ئوتووبووس ڕاستەڕێ بۆوە، بەڵام کوڕە هەر شانی لەسەر شانی ژنە بوو. خانمەکە دەستێکی گەیاندە شانی کوڕە وگوتی، کاکە ڕاستەوە بە، خۆ دەمێکە پاسەکە ڕاستەڕێ بووەتەوە.”

لە لایەکی دیکەوە خۆپێشاندەران و خەڵکی داماو جاروبار بەردی لە دەستدانی کوڕەکەی ڕەزاشا لە ئەژنۆ دەدەن و دەڵێن “ڕەزاشا ڕوحت شاد”. لێردا نازانم مەبەستیان بیرهێنانەوەی پەندی “ڕەحمەت لە کفن‌دزی پێشووە” یان خەریکن جارێکی دیکە “لە کۆتەرەدار دەڕەونە و بە سەر بەرازدا دەکەون”؟

ژنانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بۆ کۆتایی‌هێنان بە خۆپێشاندانان دەست‌پێشخەرییەکی باشیان کردوە. ئەوان دەزانن ئەم خۆپێشادانانە به هۆی برسیەتیەوە سەریان هەڵداوە. لە ئاکامدا پێشنیاریان کردوە ژنان لە نێوماڵی خۆیاندا بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتیی ئەم کێشەیە خۆی لێهەڵماڵن. ژنانی نزیک لە حەوزەی خویندن و ماموستایانی فێرگەی ئیسلامیی قوم دەڵێن پێویستە ژنان شەوانە لە ماڵەوە زیاتر دڵداری لەگەڵ پیاوانیان بکەن و بە ئەوینداری و خۆشەویستی، برسیەتی و نەدارییان لەبیر بەرنەوە. کەسیش نییە چەپڵە بۆ ئەم ژنانە لێ بدا و بڵێت هەی چاوی سەرم بن! خۆ بەم ڕێنوێنیەی ئێوە فەرمایشتی میرزا خواجە عەلیش جێبەجێ دەبێ و ئەوانەی شەوانە بەم “شیددەت”ە دڵداری دەکەن، وەچەی زۆرتریان لێ‌ دەکەوێتەوە ئۆممەتی شەهیدپەروەری ئێرانیش لە پیری ڕزگاریی دەبێ.

تاگی بابەت: "دڵداری‌دەرمانی" شێوازی نوێی چارەسەری هەموو کێشانە

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

زیندان‌بەزێنەکانی ئێمە (حەیدەر قوربانی)

ڕێکەوتی 2022-06-23
ئەدەب

هەموو کێشەیەک بە “فوو” چارەسەر دەکرێت

ڕێکەوتی 2022-06-22
ئەدەب

هەگبەی شۆڕش و شاخ (شەهید برایم ساڵەموقەدەم)

ڕێکەوتی 2022-06-22

نوێترین

هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ڕێژیمی ئێران لە تاران وسووریە

ڕێکەوتی 2022-07-02

نۆژەنکردنەوەی مۆڵگەکانی سپای پاسداران لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە

ڕێکەوتی 2022-07-02

سنووردارکردنی ١٢کۆمپانیای چینی لەلایەن ئەمریکاوە، بەهۆی هاوکاریکردنی ئێران

ڕێکەوتی 2022-07-02

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: مووشەکی حوسییەکان دروستکراوی ئێرانە

ڕێکەوتی 2022-07-02

ئەمریکا: ئەگەری بووژانەوەی ڕێککەوتنی بەرجام زۆر کەم و ئەستەمە

ڕێکەوتی 2022-07-02

بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوە و سنووردارکردنی چالاکییەکانی حیزبوڵا لە ناوچەکەدا

ڕێکەوتی 2022-07-02

لاوازکرنی ئیتلاعاتی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە

ڕێکەوتی 2022-07-02

زیادبوونی ئاماری لەسێدارەدان لە ئێران

ڕێکەوتی 2022-07-02

سێناتۆرێکی کۆماریخواز: ئەمریکا دەبێ گوشاری زیاتر بخاتە سەر ڕێژیمی ئێران

ڕێکەوتی 2022-07-02

بەڕێوەچوونی شانۆی سەرشەقام لە شاری سەقز

ڕێکەوتی 2022-06-30

مایک پێنس: ئاشتیی و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەندە بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامییەوە

ڕێکەوتی 2022-06-30

پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئێران لەهەمبەر ڕێژیم

ڕێکەوتی 2022-06-30

دەسبەسەرکرانی هاوڵاتییەکی خەڵکی نییەر لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە لەشاری سنە

ڕێکەوتی 2022-06-30

کوژرانی دوو هاوڵاتیی بەلووچ بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم لە زاهێدان

ڕێکەوتی 2022-06-30

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنان بۆ فێرخوازانی زمانی کوردی لەشاری شنۆ

ڕێکەوتی 2022-06-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist