هاوڕێیانی به‌رێز و خۆشه‌ویست!
خوشك و برا به‌رێزه‌كان!
به‌خێر بێن بۆ ڕێوڕەسمی ٤٠ ساڵه‌ی دامه‌زرانی فێرگه‌ی پێگەیاندنی پێشمەرگە.
له پێش هه‌مووشتێكدا به‌بۆنه‌ی یادی ٤٠ ساڵەی دامەزرانی ناوەندی پەروەردەی سیاسی و نیزامی لە حیزبی دێموکراتی کوردستاندا و هاوکات لەگەڵ ئەو یاد کردنەوەدا، سەبارەت بە ته‌واوبوونی دەورەیەکی مودیرییەتی بۆ کاروباری حیزب و، دەسپێکی دەورەی ٢٤٧ی سەرەتایی پێشمەرگە لە مانگی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاویدا؛ له لایەن فێرگه‌ی سیاسی نیزامیی پێشمەرگەی حیزبەوە پیرۆزباییه‌كی گه‌رم لە هەموو ڕێبه‌ری، کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزب و لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەو ماوە زەمەنییەدا بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادییەکانی گەلی کورد ڕیبازی دێموکراتیان هەڵبژاردوە و کاریان تێدا کردوە.
هاوڕێیان و خۆشەویستان!
ئەگەرچی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەردی بناغەی خۆی لەسەر بنەڕەتی پەروەردەی تاک و کۆمەڵگە دانابوو، بەڵام هەلومەرجی خەبات و بزووتنەوەی سیاسیی کورد دۆخێکی بەسەر ئەو حیزبەدا سەپاندووە کە ڕێبەری و ڕیزەکانی ئاشکرای کەمتر لەنێو خەڵکدا بن. بەڵام بنەڕەتی ئامانجەکانی حیزب کە پەروەردە یەک لەوانە، هەمیشە لەجێی خۆی بووە. حیزبی دێموکرات چ لە سەردەمی کۆماری کوردستان بە ناردنی خوێندکار بۆ یەکیەتیی سۆڤییەت و چ دوای ڕووخانی کۆمار بە کردنەوەی دەورەی پەروەردە بۆ پێشمەرگە و کادرەکان لە نێوخۆی کوردستان و باشووری کوردستان هەمیشە بایەخێکی زۆری بۆ پرسی پەروەردە داناوە.
دوای شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی گەلانی ئێران و پێش لە دامه‌زرانی ناوه‌ندێكی فێركردن و پەروەردەی پێشمه‌رگه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕیزی پێشمەرگایەتییان هەڵدەبژارد، ئه‌ركی فێركردنیان به شێوه‌ی پچڕ پچڕ و به گوێره‌ی سه‌لیقه‌ی جیاواز له ناوچه‌كانی كوردستاندا به‌ڕێوه ده‌چوو كه دیارە هەر له‌جێدا شتێكی به‌كه‌ڵك و باش بوو. به‌ڵام مخابن به هۆی هه‌لومه‌رجی دژوار و هێندێك هۆی دیكه ئه‌و ده‌وره فێرکارییانە هەم ته‌مه‌نیان كه‌م بوو، هەم بە ڕێكوپێكیش بەڕێوە نەدەچوون و بەهۆی هەلومەرجی ئەوکاتی جووڵانەوەی کوردستان نەدەکرا بەردەوام بن.
لەو بۆنەیەدا سەرەتا بۆ ڕێزگرتن لەو هەوڵ و ماندووبوونانە وه‌ك نموونه ئاماژه به هێندێك له‌و ده‌ورانه ده‌كه‌ین:
١_ یه‌كه‌م ده‌وره‌ی نیزامیی حیزب له نیوەی به‌هاری ساڵی ١٣٥٨ له شاری مه‌هاباد پێك هاتوە.
٢- له ڕێكه‌وتی ٢٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٥٩ تا ٢٠ی گه‌لاوێژ ده‌وره‌یه‌كی سیاسی نیزامیی گه‌وره‌تر كه پێشمه‌رگه لاوەکانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تێدا به‌شدار بوون، له باغی “یه‌نگیجه”ی نێوان “ئاشی گوڵان” و “سه‌رده‌راباد”ی بۆكان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌ڕێوه چووە. هاوكات شانبه‌شانی ئه‌و ده‌وره‌یه هه‌ر له‌و سەروبەندەدا له گوندی” خڕهجۆی” مه‌هابادیش ده‌وره‌یه‌كی سیاسیی كادر به به‌شداریی كادره‌كانی زۆر له ناوچه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چووە.
٣_ لە نیوه‌ی یه‌كه‌می هاوینی ١٣٦٠ له ئاوایی “نه‌ڵۆس”ی شنۆ‌دا دهوهرهیهكی سیاسی نیزامی بۆ ماوه‌ی مانگێک به‌ڕێوه چووە کە دواتر بەردەوامیی دەورەکە گوازرایه‌وه بۆ گوندی سینگان.
٤_ له گوندی گرژاڵی سه‌رده‌شت له ساڵی ١٣٦٠ ده‌وره‌یه‌كی دیكه به‌ڕێوه چووە.
٥_ له ناوچه‌ی مهنگوڕایەتیی مه‌هاباد له هاوینی ١٣٦١ بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ده‌وره‌یه‌كی سیاسی نیزامی به‌ڕێوه چووە، و هەر لەو ماوەیەدا لە ئاوایی “خدراوێ”ی نێوان سەردەشت و پیرانشار ده‌وره‌یه‌كی سیاسی نیزامی داندراوە.
ئه‌وەی ئاماژەی پێ کرا، هێندێك له‌و خولە پەروەردەییانە بوون کە هەتا ساڵی ١٣٦١ هه‌ر جارێ له شوێنێك و له‌لایه‌ن ئۆرگانە جۆراوجۆرەکانی حیزبەوە و بە جیا جیا دەکرانەوە و، تا ئەوکات حیزب ناوه‌ندێكی هه‌میشه‌یی تایبه‌ت به فێرکردن و پەروەردەی نه‌بوو. بەڵام به‌و حاڵه‌ش ڕەوتی بارهێنانی پێشمه‌رگه قەت نه‌وه‌ستاوه و ئەم خولە فێرکارییانە به شێوه‌ی جۆراوجۆر و به ئیبتكاری فه‌رمانده نیزامییه‌كان كه ئه‌وكات زۆربه‌یان ئه‌فسه‌ر و ده‌ره‌جه‌داری نیشتمانپه‌روه‌ری پێشووی ئه‌رته‌ش بوون به‌ڕێوه دەبران. بۆ وێنه له به‌هاری ١٣٦٠دهورهیهكی سیاسی نیزامی له “ئه‌شخه‌ڵ”ی ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت به به‌شداریی ڕاده‌یه‌كی به‌رچاوتر له به‌شدارانی ده‌وره‌كانی پێشوو بۆ ماوه‌ی دوو مانگونیو به‌ڕێوه چوو كه جیاوازییه‌كی ته‌واوی له‌گه‌ڵ ده‌وره‌كانی پێشوو هه‌بوو. به تایبه‌تی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌شدارانی ده‌وره‌كه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار بوو کە له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستاندا لاوانی به هه‌ست ونیشتمانپه‌روه‌ر له یه‌ك ده‌وره‌دا كۆ ده‌كرانه‌وه. دواتر به‌هۆی هاتنی به‌ربڵاوی لاوان بۆ ڕیزه‌كانی حیزب له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه به‌رینبوونه‌وه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ كه هه‌موو كوردستانی گرتبۆوه، ئه‌و ده‌وره بڵاوانه نه‌یانتوانی وڵامده‌ری هه‌لومه‌رجه‌كه بن. هه‌ربۆیه له به‌هاری ساڵی ١٣٦١ له سه‌ر پێشنیاری فه‌رمانده‌رانی نیزامی و هه‌ستكردن به پێویستیی په‌روه‌رده‌ی پلانمەند و پتری پێشمەرگەکان، له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبه‌وه ئۆرگانێك به ناوی كۆمیسیونی پێشمه‌رگه پێك هات.
یه‌كێك له به‌شه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كۆمیسیونی پێشمەرگە کردنەوەی به‌شی فێركردنی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه بوو كه له گوندی “بێتووش”ی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ده‌ستی به‌كار كرد. ئه‌ركی ئه‌و به‌شه بریتی بوو له: فێركردنی لاوان له‌سه‌ر ئوسولی شه‌ڕی پارتیزانی و ئاشناكردنیان به چه‌ك و كه‌رەسته‌ی نیزامی و ئه‌ركه‌كانی دیكه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی، بارهێنانی سیاسیی پێشمەرگەکان، بردنه سه‌رێی ئاستی توانایی فه‌رمانده‌ران له بواری سیاسی و نیزامی‌دا، دانانی به‌رنامه‌ی ئاموزشی به‌پێی ئاڵوگۆڕی دۆخی خه‌بات و جۆری تاكتیكه‌كانی ڕێژیم وخۆ ئاماده‌كردن بۆ قۆناغه جۆراوجۆره‌كان به‌پێی پەروەردەی نوێ.
دواجار به هۆی گۆرانكاری و گرینگیی فێركردن و بارهێنانی پێشمه‌رگه، ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه شه‌هیدی هه‌میشه‌زیندوو دوكتور قاسملوو، ئیمكاناتی پێویست بۆ پێكهێنانی زانكۆی حیزب ته‌رخان كرا. زانكۆی حیزب له ساڵی ١٣٦١ له “پیربابا”ی ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت و له‌ژێر چاوه‌دێریی ڕاسته‌وخۆی كومیسێونی پێشمه‌رگەدا ده‌ستی به كار كرد. ده‌وره‌كانی یه‌كه‌م تا سێهه‌م له بنكه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی هێزی تایبه‌ت ئاموزش دران، به‌ڵام بەهۆی زۆربوونی ڕاده‌ی به‌شدارانی ده‌وره و پڕ كاری و ئاڵۆزیی شۆێنی ده‌وره‌كان، به‌و جۆرەی چاوه‌روان ده‌كرا كاری فێركردن به‌باشی به‌ڕێوه نه‌ده‌چوو. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه داوا له ده‌فته‌ری سیاسی كرا شوێنێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ کاری ئەو بەشە دیاری بكرێ. بەمجۆرە لەسەر ڕەزامەندیی ده‌فته‌ری سیاسی ناوەندی زانکۆ له شۆینێك له به‌رزایی “تالیش”ی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت كه له ده‌وروبه‌ری دفته‌ری سیاسی هه‌ڵكه‌وتبوو، دامەزرا. مەبەست لە دەستنیشانکردنی ئەو شوێنەش ئەوە بوو کە هه‌م پارێزه‌ری بنكه‌كانی ده‌فته‌ری سیاسی بێ و هه‌م بتوانێ كاری ئاموزشیی خۆی له شۆینێكی سه‌ربه‌خۆدا به‌ڕێوه به‌رێ.
دوای تێپەڕینی چەند دەورەی زانکۆ لەم قۆناغەدا، ساڵی ١٣٦٢ بڕیار درا ناوی “زانكۆ” بۆ “فێرگه‌ی سیاسی _نیزامی” بگۆڕدرێ و دوای ئەو گۆڕانکارییە به‌رنامه‌كانی كاری فێرگه لە دوو فۆڕمدا ڕێک خرا: یەکەم، ده‌وره‌كانی سیاسیی سه‌ره‌تایی، سیاسیی نێونجی و سیاسیی بەرز کە له‌ژێر چاوه‌دێری به‌شیی سیاسیی فێرگەدا به‌ڕێوه ده‌چوون. دووهەم، ده‌وره‌كانی نیزامیی سه‌ره‌تایی و مودیرییه‌تی کە لە لایەن بەشی نیزامییەوە چاوه‌دێری دەکرا و بەڕێوە دەبردرا. دواتریش بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی فێرگه‌ی سیاسی_نیزامی ئاییننامهیەکی نێوخۆیی داڕێژرا و لە ده‌فته‌ری سیاسی‌دا پەسند کرا. بە دوای ئەوەدا فێرگه كاره‌كانی خۆی به‌پێی ئه‌م ئاییننامهیه به‌ڕێوه بردوه و، به‌پێی قوناغه جیاوازه‌كان ئاڵوگۆڕی پێویستی به‌سه‌ر ئه‌و ئاییننامهیەدا هێناوه و خۆی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رج و قوناغه‌كانی خه‌باتدا گونجاندوه.
دوای كونگره‌ی حەتەمی حیزب کە لە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاویدا گیرا، بڕیار درا كۆمیسیۆنێک بە ناوی کۆمیسیۆنی سیاسی_نیزامی بە تێكه‌ڵاوكردنی كۆمیسیۆنەکانی پێشمەرگە و ته‌شكیلات پێک بێ. فێرگه‌ش كه تا پێكهاتنی كومیسیونی سیاسی _ نیزامی له‌لایه‌ن ئه‌و دوو كومیسیونهوە ئیداره ده‌كرا و ته‌نانه‌ت له ئیداره‌ی نێوخۆیشیدا ئه‌و شێوه ئیدارهكردنهی پێوه دیار بوو، وه‌ك به‌شێكی چالاكی ئه‌و كۆمیسیونه شێوه‌ی كارەکەی گۆڕدرا و، خۆی له‌گه‌ڵ دۆخ و مودیرییه‌تی نوێی حیزب گونجاند و هێندێک به‌شی نوێشی پێوه زیاد كرا. ئه‌و به‌شانه‌ی بریتی بوون لە:
١_ کۆڕی هونەری له پێش كونگره‌ی هه‌شته‌می حیزبه‌وه وه‌ك به‌شێك خرایە سه‌ر فێرگه‌ی سیاسی-نیزامی و هه‌تا دوای كۆنگره‌ی ١٢ وه‌ك به‌شێكی سه‌ر به فێرگه درێژه‌ی به چالاكییە هونه‌رییەکانی خۆی دەدا و له ده‌یان بۆنه و جێژنی حیزبی‌دا به‌رنامه‌ی هونه‌رییان پێشكه‌ش كرد. ئێستا ئه‌و كۆڕه سه‌ر به كۆمیسیونی پەروەردە و بارهێنانی حیزبه.
٢_ یه‌كیەتیی لاوانی دێموكرات وه‌ك ڕێكخراوێكی سینفیی لاوان کە له مانگی خه‌رمانانی ١٣٦٥ەوە به بریاری ده‌فته‌ری سیاسی هاتبووه ژێر چاوه‌دێریی فێرگه، تا دوای كونگره‌ی هه‌شته‌م لەو چوارچێوەیەدا مایەوە؛ به‌ڵام دوای كونگره‌ی هه‌شت به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ درێژه‌ی به كاره‌كانی دایه‌وه.
٣_ ته‌عمیرگای چه‌كوچۆڵ كه له ساڵی ١٣٦٧ ڕا خرایه سه‌ر فێرگە.
٤_ به‌شی خه‌یاتی کە ساڵی ١٣٧٥ به مه‌به‌ستی دوورینی جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه تازههاتووهكان له فێرگه دامه‌زرا، هەتا تا ساڵی ١٣٩٤ بە ڕێكوپێكی ئه‌و ئهركەی به‌ڕێوه ده‌برد. هەروەها فێرگەی سیاسی نیزامیی حیزب لە دوای کۆنگرەی ١٧ی حیزب لە ساڵی ١٣٩٨ ناوەکەی بە فێرگەی پێگەیاندنی پێشـمەرگە گۆڕدرا.
بەڕێزان!
له ماوه‌ی ته‌مه‌نی فێرگه‌دا زۆربوون ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دڵسۆزانه ئه‌ركی مامۆستایه‌تییان له به‌شه‌كانی سیاسی و نیزامی‌دا به ئه‌ستۆ گرتوه و به گه‌رما و سه‌رما و له‌ژێر خێوەت و لە ئه‌شكه‌وتدا له‌خوبوردوویی و فیداكارییان نواندوه و مایه‌یان له خۆیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه له زانستی خۆیان به‌هره‌مه‌ند بكه‌ن. ته‌نانه‌ت هێندێك له‌و مامۆستا به‌ڕێزانه بێجگه له كاری مامۆستایه‌تی كاری دیكه‌ی حیزبیشیان بووه و له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی ئەرکی حیزبی‌دا به‌داخه‌وه شه‌هید بوون. پێویستە ئاماژە بەوەش بکەین کە لە ماوەی دامەزرانی فێرگەوە تا ئێستا ئەو کەسانە بەرپرسایەتیی فێرگەیان لەسەر شان بووە.
– بەهاری ساڵی ١٣٦١ بە دروستبوونی فێرگە ڕەوانشاد سەروان چەکۆ ڕەحیمی وەک یەکەمین بەرپرسی فێرگە دیاری کرا.
– ساڵی ١٣٦٣ ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکە بە کاک مستەفا هیجری سپێردرا.
– ساڵی ١٣٦٤ بەرپرسی نیزامیی فێرگە کاک چەکۆ ڕەحیمی و بەرپرسی سیاسیی فێرگەش کاک محەممەدئەمین مەجیدیان بوو.
– دوای کۆنگرەی ٧ ماوەی ساڵێک کاک چەکۆ ڕەحیمی و، لە ساڵی ١٣٦٥ تا کۆنگرەی ٨ کاک حوسێن مەدەنی بەرپرسایەتیی فێرگەیان لەئەستۆ بوو.
– دوای کۆنگرەی ٨ بۆ ماوەی ساڵێک دووبارە کاک چەکۆ ڕەحیمی بە بەرپرسی فێرگە دیاری کرایەوە و لە ساڵی ١٣٦٨ تا کۆنگرەی ٩ کاک سەید سەلام عەزیزی ئەو ئەرکەی بەڕێوە برد.
– دوای کۆنگرەی ٩ بەرپرسایەتیی فێرگە بە دوکتور حوسین خەلیقی سپێردرا و لە نیوەی دووهەمی ساڵی ١٣٧١دا سەرلەنوێ ئەو ئەرکە خرایەوە سەر شانی کاک چەکۆ ڕەحیمی. هەروەها کاک یوسف خوشڕەو ماوەی ٣ ساڵ بەرپرسی فێرگە بووە و لە ساڵی ١٣٧٢ هەتا کۆنگرەی ١٢ کاک کاوە بەهرامی بەرپرسی فێرگە بوو.
– دوای کۆنگرەی ١٢ تا کۆنگرەی ١٣ حیزب کاک عومەر باڵەکی ئەو ئەرکەی بۆ ماوەی ٤ ساڵ بەڕێوە برد و لە دوای کۆنگرەی ١٣، لە ساڵی ١٣٨٣ تا پاییزی ١٣٨٥ کاک حەسەن قادرزادە بەرپرسایەتیی فێرگەی لەئەستۆ بوو.
– لە ساڵی ١٣٨٥ تا ١٣٩١ کاک برایم چووکەڵی بۆ ماوەی ٦ ساڵ بەرپرسی فێرگە بووە.
– ساڵی ١٣٩١ بۆ ماوەی ساڵێک کاک سیامەک وەکیلی و پاشان ساڵی ١٣٩٣ ماوەی ساڵ و نیوێک کاک محەممەد کەسرایی و دواتر لە ساڵی ١٣٩٥دا کاک محەممەد شەهروان بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک ئەو ئەرکەیان بەڕێوە بردووە.
– لە ساڵی ١٣٩٦ـەوە لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا ئەو ئەرکە جارێکی دیکە بە کاک برایم چووکەڵی سپێردراوەتەوە.
ئامادەبووانی بەڕێز!
فێرگه‌ی پێگەیاندنی پێشمەرگە بهدرێژایی٤٠ ساڵ ته‌مه‌نی پڕ له هه‌وراز و نشێوی خۆی ده‌وری به‌رچاوی له فێركردن بارهێنانی لاوانی كوردستاندا بووه. بەشێک لە كارنامه‌ی فێرگه له‌م ماوه‌یه‌دا به‌م جۆره ئاماژەی پێ دەکرێ:
کردنەوە و بەڕێوەبردنی ٢٤٧ ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی پێشمەرگە، ١١ ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی كادر، ٦ ده‌وره‌ی ڕاهێنانەوەی نیزامی، ١٠ ده‌وره‌ی تایبه‌تیی چه‌كه سوكه‌كان، ٧ ده‌وره‌ی مین هه‌ڵگرتنه‌وه، ٢ ده‌وره‌ی چه‌كی نیوه‌قورس، دەورەیەکی نهخشهخانی و مین و كاتۆشا و خۆمپارەی ١٢٠، ١٥ ده‌وره‌ی مودیرییه‌ت و فه‌رمانده‌یی، ٢ ده‌وره‌ی مامۆستایه‌تیی شۆڕش و ٢ ده‌وره‌ی وێنەگری.
ماوەتەوە بگوترێ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ جه‌ژنی بۆ ده‌گرین، له‌و ٢٤٧ ده‌وره‌یه‌ی سەرەتایی و چەندین دەورەی مودیرییەتی و دورەی جۆراوجۆری دیکە له ماوهی٤٠ ساڵی ڕابردوودا، هه‌زاران لاوی به‌هه‌ست فێری سه‌ره‌تاكانی كاری نیزامی و سیاسی بوون. له‌م هه‌زاران كه‌سه به‌شێكی زۆریان لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی حیزب و گەلدا گیانیان به‌خت كردوه و، ئیستاش بە خۆشییەوە بە هەزارانی دی لە ڕیزەکانی پێشمەرگایەتی و لەنێو ڕێکخراوەکانی حیزبی‌دا چالاکانە بەشداری خەبات و تیکۆشانن. مایەی سەربەرزییە کە ئێستاش فێرگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له پێگه‌یاندنی لاوانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و له هه‌ر ده‌وره‌یه‌کدا ده‌یان ڕۆڵه‌ی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ری كورد، بۆ خزمه‌ت به حیزبی دێموكرات و جوڵانه‌وه‌ی كوردستان پەروەردە ده‌كا. به‌ڵام نابێ ئەوەشمان له‌یاد بچێ كه فێركردنی پێشمه‌رگه ناکرێ به ته‌واوكردنی ده‌وره‌ی فێرگه كۆتایی پێ بێ. بە خۆشییەوە هەر ته‌نیا فێرگه‌ی پێگەیاندنی پێشمەرگە مەکۆی پەروەردە و بارهێنانی ڕۆڵەکانی ئێمە نەبووە و ئەو ئەرکە لەسەر شانی هه‌موو ئورگانه‌كانی حیزب و لە بواری جۆراوجۆری پەروەردەیدا قورسایی کردوە و، ئەم پڕۆسەیە بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرج و دۆخی نوێی خەبات و بە میکانیزمی نوێ و جۆراوجۆر بەردەوام دەبێت.
له‌م ده‌رفه‌ته‌دا به پێویستی ده‌زانم وێڕای پیرۆزبایی دووباره به‌بۆنه‌ی ٤٠ ساڵه‌ی دامه‌زرانی فێرگه‌ی پێگەیاندنی پێشمەرگە، پیرۆزبایی گه‌رم لە حیزبی دێموکرات بکەین کە بەدانانی ناوەندێکی فێرکردن خزمەتێکی گەورەی بە پێگەیاندنی لاوان لە مەیدانی خەباتدا کرد، هەروەها پیرۆزبایی لە بەشدارانی پازدەهەمین دەورەی مودیرییەت و فەرماندەیی و دەسپێکی دەورەی ٢٤٧ بکەین، هەروەها ئێوە کە دەمێکە بەڕەسمی بوونەتە پێشمەرگە و، ئەرکی قورسی ئەم خەباتە و وەدیهێنانی ئەم سەرکەوتنەتان کەوتۆتە ئەستۆ. چەکی ئێوە و هەموومان لەو خەباتەدا باوەڕ و وزەی خەباتگێڕیمانە.
بەهیوای سەرکەوتنی خەبات و تێکۆشانی حیزبە خەباتکارەمان و وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدانمان.
فێرگەی پێگەیاندنی پێشمەرگە
٢٨ی بانەمەری ١٤٠١ی هەتاوی