لە حاڵی حازردا لە نێو ٣٧ هەزار و ١٢٠ یەكەی بەرهەمهێن لە ئێران، زیاتر لە ٧ هەزار و ٨٥ یەكەی ئهو کۆمهڵه پیشهییه داخراون.
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی پیشەسازییە بچووكەكانو شارۆچكە سەنعەتییەكان دەڵێ لەم یەكە داخراوانە ٦ هەزار و ٦٧٠ یەكەیان لە یەكە سەنعەتییە بچووكەكانن.
هەروەها ٩٨ یەكەی گەورەی پیشەسازی كە لە شارۆچكە سەنعەتییەكانی ئێراندا هەڵكەوتوون، لە كار وەستاونو داخراون.
عەلی یەزدانی كە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی كرێكار لەگەڵ ڕاگەیەنە نێوخۆییەكانی ئێران قسەی دەكرد ڕایگەیاند: له ئێستادا سەدی ١٩ی یەكە سەنعەتییە بچووكەكان، سەدی ١٨ی یەكە مام ناوەندییەكانو سەدی ١١ی یەكە گەورە پیشەسازییەكانی ئێران بە تەواوی لە كارو چالاكی كەوتوون.
ناوبراو لەم ئامارگیرییەدا هیچ ئاماژەیەكی بە یەكە سەنعەتییە نیوەداخراوەكان نەكردوە، بەڵام پێشتر ئێحسان قازی زادە، نوێنەری مەجلیس دانی بە داخرانی سەدی ٣٠ یەكە سەنعەتییەكاندا هێنابوو.
هەروەها ئارمان خالەقی ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەرایەتی ماڵی سەنعەت و كانزا دانی بە شكستی یەكە بەرهەمهێنەرەكاندا نابوو و گوتبووی ئێستا نزیكەی ١٠ هەزار یەكەی بەرهەمهێن، ئەویش لە گەشبینانەترین حاڵەتدا داخراون.
شایانی باسه ههندێ ئاماری دژ بهیهک له زمان کاربهدهستان لهو پێوهندییهدا ئاماژه به قهیرانێکی قووڵ لهو بارهیهوه دهکهن.