وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل دەڵێ: کوڕی جێگری سەرۆکی حیزبوڵای لوبنان (زاوای قاسم سولەیمانی)، فەرماندەی پێشووی سپای پاسدارانی ڕیژیم، قاچاخی چەکوچۆڵ دەکا بۆ لوبنان.
وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە “ڕەزا سەیفەدینی” کوڕی جێگری سەرۆکی حیزبوڵای لوبنان و زاوای قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران، قاچاخی چەکوچۆڵ لە ئێرانەوە بۆ لوبنان دەکا و لە ڕێگای فڕۆکەی تایبەتەوە سەرەتا بۆ دەمێشق و دواتر بۆ لوبنانی دەگوازێتەوە.
ناوبراو مانگانە چەند جار لە لوبنانەوە سەردانی ئێران دەکا و لە دەستوپێوەندییەکانی خۆی کە لە ژێرچاوەدێری هاشم سەفیەدینی باوکی دان، کەڵک وەردەگرێ بۆ گواستنەوەی چەکوچۆڵ بۆ لوبنان.