سۆعدا خەدیرزادە، بەندکراوی سیاسیی کورد تا ئێستا بە شێوەی نایاسایی لە بەندیخانەی ورمێ ڕاگیراوە و چارەنووسی نادیارە.
سۆعدا خەدیرزادە بەندکراوی سیاسی کە دووگیانیشە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە و ماوەیەک پێش ئێستا دوای ١١ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا، سەرەڕای ئەوەیکە لەلایەن گرووپی پزیشکییـەوە پشکنیی بۆ کراوە و بەڵگە پزیشکییەکانی لەلایەن ئەو گرووپەوە پشتڕاست کراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا بە شێوەی نایاسایی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە و گیانی خۆی و کۆرپەڵەکەی لە مەترسیدایە.
بەپێی زانیارییەکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا گرووپی پزیشکیی “پزیشکی قەزایی” دوو جار لە ناو بەندیخانە پشکنینیان بۆ ناوبراو کردووە و سەرجەم بەڵگە پزیشکییەکانی ناوبراویان پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە ئەو بەندکراوە سیاسییە پێویستە لە بەندیخانە نەمێنێت، سەرڕای ئەوەش بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بەو دۆخە ناجێگیرەی “خەدیرزادە”ـشەوە هێشتا ئازادی ناکەن و لە ئازادکردنی خۆ دەبوێرن و بەهیچ شێوەیەک وڵامی داواکارییەکانی ناوبراو نادەنەوە.