سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێران لە سەفەرێکدا بۆ پاریزگای ورمێ وەکوو هەموو کات دەستی بە درۆ و چەواشەکاریی کردووە و وتی: گەشبینم بە داهاتووی ئێران.
ڕۆژی هەینی ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێران لە سەفەرێکیدا بۆ پارێزگای ورمێ وتی: من داهاتووی ئێران زۆر بە باشی دەبینم، ئەو قسەی رەئیسی لە حاڵیکدایە کە خەڵکی کوردستان و ئێران بێجگە بارودۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی کارەساتبار، بە گشتیی بە دەست گرانیی و برسیەتییەوە دەناڵینن و کۆماری ئیسلامیش هیچ ئاوڕێکیان لێ ناداتەوە کە بۆخۆیان ئەو دۆخەیان بەسەر خەڵکدا سەپاند و ئێستاش دەیانهەوێ بە درۆ و چەواشەکاری بەردەوام بن لە سیاسەتەکانی پێشوویان، بەڵام کۆماری ئیسلامی هیچ گرینگییەکی بۆ خەڵک نەماوە.
ڕەئیسی لەو سەفەرەیدا بۆ پارێزگای ورمێ، باس لە باشبوونی داهاتووی ئێران دەکا لە حاڵێکدا بۆخۆی باش دەزانێ کە بەهۆی گرانیی و برسیەتییەوە خەڵک لێیان بێزار بوونە و لە ترسی سەرهەڵدانی تەواوی پارێزگای ورمێی لە ڕێگەی هێزە سەرکوتکەرەکانیی لە ئاسمان و زەوییەوە میلیتاریزە کردبوو و تەنیا بەکرێگیراوانی سەربە خۆیان نەبێ، خەڵکی ئاسایی و وەزاڵەهاتوو هیچ پێشوازییەکیان لە ناوبراو نەکرد، لە حاڵێکدا باسی داهاتووی گەشی ئێران دەکا کە نیوەی زیاتری خەڵکەکەی بەهۆی برسییەتی و گرانییەوە تووشی هەزاران کێشە و گرفتی کۆمەڵایەتیی بوونە.