دیپلۆماتکارێکی ئورووپایی کە یەکێکە لە ئەندامانی دانوستانکاری ڤیەن، وتی: ڕێژیمی ئێران و ئەمریکا لە وتووێژەکاندا هەر کامەیان بە ئاراستەیەکی جیاوازدا دەڕۆن و بەوەش هیچکات بە ئاکام ناگەن.
ڕۆژی هەینی ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، دیپلۆماتکارێکی ئورووپایی و ئەندام لە دانوستانەکانی بەرجام، لە وتووێژێکدا لەگەڵ “لۆران ڕۆزەن” ڕۆژنامەنووسی ئەمریکایی وتی: هەر ڕۆژێک کە بە بێ ڕێککەوتن تێدەپەڕێ، مەترسیی لەدەستدانی هەموو شتێک بە خێرایی تێدەپەڕێ و هەردوو لایەنی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە دوو ئاراستەی جیاوازدا دەڕۆن و مەودای ئەو دوو لایەنە زۆر کەمە، بۆیە پیشبینی ئەوە دەکرێ کە کێشەکانی ئەو دوو وڵاتە لە درێژەی بووژانەوەی بەرجام زۆرتر دەبێ و بە هیچ ئاکامێک ناگا.
ئەو دیپلۆماتکارە ئورووپاییە باسی لەوەشکرد کە، ڕێژیمی ئێران لەسەر ڕێککەوتنەکانی بەرجام داوای کردووە کە ناوی سپای تێرۆریستی پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی ئەمریکا بسڕدرێتەوە و ئەو داواکارییەش نارەزایەتیی زۆری لایەنە سیاسیەکانی و ئەندامانی دانوستانکاری بەرجامی لێکەوتەوە، ڕێژیمی ئێران ئەو داواکارییەکی وەکوو پیلانێک هێنایە گۆڕێ بۆ ئەوەی کات بکوژێ و خێراتر دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا.