هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ١١هاوڵاتیی خەڵکی “مەڵەکشایی” ئیلام و هاوڵاتیەکی دیکەی خەڵکی “پیرانشاریان دەسبەسەرکردووە .
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ١١ هاووڵاتیی خەڵکی مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای “ئیلام” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بانەمەڕ ١١هاوڵاتی کورد خەڵکی مەلەکشاهی ئیلام لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کراون کە تا ئێستا ناسنامەی هەشت کەسیان بە ناوەکانی “یەحیا ساڵحی” ٣٢ساڵە ، “ڕووحوڵا عەرغەندە”، “مەسعوود مامی” ، “جابر میرزایی”، “سوهەیل یادگاری” “کەیوان عەلی یاری” “خانعەزیز عەلیمرادی” و “ڕووحوڵا درەخش” ئاشکرا بووە.
ئەم هاوڵاتیانە بە هۆی بەشداریی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لە هەمبەر گرانی و دۆخی نالەباری ژیاندا لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی ” تەها ئاتەشئەفراز” خەڵکی “کۆنەخانێـ”ـی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کراوە.