بەرپرسی ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا” سێنتکام”، سەرەڕای وتنی ئەوەیکە ئێران گەورەترین هۆکاری ناسەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ڕایگەیاند کە ئێمە بە هاوکاریی هاوپەیمانەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی بە دەستێوەردانە کانی ڕێژیمی ئێران دێنین.
ژێنراڵ، مایکل کوریلا، بەرپرسی ناوەندی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی بە ئاماژە بە نیگەڕانییەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی بەرنامەی ناوکیی و پەرەپێدان بە بەرنامەی مووشەکی و کەڵک وەرگرتنی ڕێژیمی ئێران لە میلیشیاکانی سەر بەو ڕێژیمە لە هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە هەواڵدەریی” نەشناڵ نیوز”ی وت: ئەو کێشەگەلە کێشەی هاوبەشن لەگەڵ ئەمریکا و هەموو نیگەرانییەکانی ئەمریکاش ئەوەیە و لەسەر ئەو باوەڕەیە ڕێژیمی ئێران گەورەترین هۆکارە بۆ ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمریکا هیچکات ئیزن نادا کە ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا، بەڵام تەنیا کێشە چەکی ناوکیی ڕێژیمی ئێران نییە، ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی میلیشیاکانیەوە لە دەرەوەی سنوورەکانی بەردەوام هەرشە دروست دەکا بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی وڵاتانی ناوچەکە.