هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئیسرائیل لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکە و مۆڵگەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە، بارێکی چەکوچۆڵی ڕێژیمی ئێران لە فڕۆکەخانەی دەمێشق دەکاتە ئامانج.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، شەوی هەینی ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئیسرائیل سەرەڕای ئەوەیکە هێرشیان کردۆتەسەر بنکە و مۆڵگەکانی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران ، بارێکی چەکوچۆڵی ئەو ڕێژیمەیان لە فڕۆکەخانەی دەمێشق کە دەیانوویست لە ڕێگەی سووریەوە بیگوازنەوە بو میلیشیاکانی حیزبوڵای لوبنان، کردە ئامانج و لە ئاکامدا سەرەڕای ئەوەیکە خەسارێکی گەورەیان بە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران گەیاندووە ٣ کەسیان لێی کوشتوون.
جێگەی ئاماژەیە کە؛ ئیسرائیل بەبێ ئەوەیکە بەرپرسایەتیی هێرشەکانی بۆ سەر بنکە و مۆڵگەی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە سووریە وەئەستۆ بگرێ، بەرداوەمە لە هێرش کردنەسەر بنکە و مۆڵگەکانی ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵای لوبنان لە سووریە.