بڕی ٦٠ میلیارد تمەن بوودجە بۆ تەواو كرانی كارخانەی سمیتی دێهلۆران پێویستە. ئەم پرۆژەیە به یەكێك لە گرینگترین پرۆژە ئابوورییەكانی پارێزگای ئیلام دادهنرێ، بهڵام نیوهچلهو بههۆی کهمیی بودجهوه تهواو نهکراوه.
یاروڵڵا نەسیری، سەرۆكی ڕێكخراوی سەنعەت، كانزا و تیجارەتی پارێزگای ئیلام وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەم مەسەلە گوتی چەندین ساڵە عەمەلیاتی جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیە لەگەڵ كەرتی تایبەت دەست پێ كراوە، بەڵام بەهۆی كەم بوونی ئیعتیبار بە ئەنجام نەگەیشتووە.
ناوبراو ئاستی پێشكەوتی فیزیكیی كارخانەی سمیتی دێهلۆرانی سەدی ٧٦ ڕاگەیاند و گوتی: ئەگەر ئەم پرۆژەیە بوودجەی بۆ تەرخان بكرێ، لە ماوەی ساڵێكدا تهواو دهبێ، بهڵام ئێستاش بڕی ٦٠ میلیارد تمەن پێویستە تا بتوانن كاری پرۆژەكە تەواو ببێو بگاته قۆناغی وەبەرهێنان.