چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر پاسگایەکی ڕێژیم لە شاری مەڵکشاهی ئیلام و ئاگریان لەو پاسگایەی ڕێژیم بەردا.
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیانکردە سەر پاسگای مەڵکشاهی و بۆ ماوەی چەند خۆلەک ئەم مۆلگەیەی ڕێژیمیان گوللـە باران کرد و بووە هۆی ئاگر گرتنی پاسگا ی هێەز ئینتیزامییەکانی ڕێژیم لەو شارە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان شەوی ڕابردوو چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر پاسگایەکی ڕێژیم و داویانەتە بەر دەسڕیژی گولـلە، ئەم پاسگایە دەستی هەبوو لە ئەشکەنجە و ئازاردانی خەڵک و بووە بە شوێنێک بۆ سەر کوت وئەشکەنجەی هاووڵاتییان و هەربۆیە لەلایەن خەڵکەوە هێرشی کراوەتە سەر.