بەڕێوەبەری ئیدارەی پەروەردەو بارهێنانی گهیلانی ڕۆژاوا گوتی مامۆستایەكی فیداكاری گهیلانی ڕۆژاوا هەموو دییەی منداڵەكە كە بەهۆی ڕووداوی ماشێن گیانی لە دەست دابوو، بۆ دروستكردنی قوتابخانە تەرخان كرد.
ئەم مامۆستا لەخۆبوردوویەی گهیلانی ڕۆژاوا سەردانی دەفتەری بەڕێوەبەری پەروەردەو بارهێنانی ئەم شارەی كردووەو ڕایگەیاندووە كە دییەی كوڕە لاوەكەی خۆی خەرجی دروستكردنی قوتابخانەیهک دەكا.
پیرووز پەرنوون، باوكی خوالێخۆشبوو محەممەدجەواد پەرنوون خوێندكاری ساڵی دووهەمی ڕشتەی شیمیی زانكۆی ڕازیی كرماشان، دییەی كوڕەكەی بۆ دروستكردنی چهند خوێندنگە لە ئاواییەكانی “چشمە پهن فریدوون”، “قمرالی”، و “سنگچین ساڵح” تەرخان كردوه.
ئەم باوكە دڵسووتاوە ڕۆڵە خوێندكارەكەی خۆی كە تاقەكوڕیشی بووە، بەهۆی ڕوداوی ماشێن لە ناوچەی “ژاومرگ وارو” لە دەست دابوو.
مامۆستا پەرنوون یەكێك لە مامۆستا دڵسۆزو ماندوویی نەناسەكانی شاری گهیلانی ڕۆژاوایە كە پاش ٢٩ ساڵ خزمەتی سادقانە و بەجێ گەیاندنی ئەركی مامۆستایەتی، ئێستا دوایین ساڵەكانی خزمەتی خۆی تێپەڕ دەكا.