عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران بۆ جارێکی دیکە جەختی لە سەر بەرزبوونەوە حەشیمەتی ئێران کردەوە.
عەلی خامنەیی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، لە دانیشتنێکدا نیگەرانی خۆی بە نیسبەت “پیری”ی، حەشیمەتی ئێرانی لە داهاتوودا دەربڕی و وتی:” هەوڵەکان بۆ زیادکردنی حەشیمەتی ئێران، یەکێک لە پێویستییە سەرەکییەکانی بەرپرسان و خەڵکە و جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە زۆر بوونی ڕێژەی حەشیمەت و منداڵ بوون، سیاسەتێکی هەرە گرینگ بۆ داهاتووی ئێران و بۆ ئەوەش دەبێ لە شوێنە گشتی و بنکە تەندرووستییەکان فەرهەنگ سازی بۆ بکرێ.
ئەو قسانەی ناوبراو لە کاتێکدایە کە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە دەبێ حەشیمەتی ئێران لە ٨٠ میلیۆن بگاتە ١٥٠ میلیۆن کەس، بەڵام بەپێچەوانەی قسەکانی خامنەیی و پەسندکردنی گەڵاڵەگەلێک لەو بوارەدا، هەڵاوسانی ئابووری و بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری ڕۆژ بە ڕۆژی پێداویستییەکانی ژیان، نەک حەشیمەتی ئێران زیادی نەکردووە بەڵکوو ساڵانە بە هەزاران کەس وڵات بەجێ دەهێڵن و ئاماری پێکهێنانی ژیانی هاوبەش بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە کە بەپێێ ئامارەکان دابەزینی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ساڵی ٩٠ تا ٩٩ی هەتاوی لە سەتا ٣٦ دابەزیوە.