هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی” جەمشید موختاری” کە لەلایەن هێزەکانی ریژیمەوە لە خۆپێشاندانەکانی جۆونەقان بریندار کرابوو گیانی لەدەست دا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “جەمشید موختاری” خەڵکی “جەۆونەقان کە شەوی سێشەممە ٢٧ی بانەمەڕ لە خۆپیشاندانەکانی ئەو شارەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رێژیم بریندار ببوو ، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاک سپێردرا و بنەماڵەکەی هەڕەشەی تۆڵە لە رێژیم دەکەنەوە و هەر لە ڕێوڕەسمەکەشدا هێرشیان کردە سەر هێزەکانی رێژیم و رێگەیان نەدا کە بەشداری ئەم مەراسمە بن .
جێ ئاماژەیە کە شاری جەۆونەقان هێشتا لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە بە تەواوەتی میلیتاریزەکراوە و قەدەغەی هاتووچۆش ڕاگەیەندراوە ، رێژیم ئینتێرنێتی ئەم شاری بچڕاندووە و پێوەندی مۆبایلیشی بەرتەسک کردووەتەوە .