پاشای ئۆردۆن دەڵێ: سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و میلیشیاکانی سەر بەو ڕێژیمە، هێزەکانیان لە نەبوونی هێزەکانی ڕووسیە لە باشووری سووریە جێگیر دەکەن.
مەلێک عەبدوڵا، پاشای وڵاتی ئۆردۆن، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە زانکۆی ئاسفۆرد، بەئاماژە بە دەستێوەردانەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی وتی: سپای پاسدارانی ئەو ڕێژیمە و هێزە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە نەبوونی هێزەکانی ڕووسیە لە سووریە کەڵک وەردەگرن و لە باشووری سووریە جێگەی بەتاڵی هێزەکانی سووریە پڕ دەکەنەوە کە ئەو کارەی رێژیمی ئێران کێشەگەلێک لە سنووری ئۆردۆن دروست دەکا.
ناوبراو هەروەها وتیشی: بەردەوام لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانەوە هێرش دەکرێتە سەر سنوورەکانی ئێمە و بە جێگیربوونی هێزەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە باشووری سووریە، کێشە و ناکۆکییەکان زۆر زیاتری کردووە.
پاشای ئۆردۆن لە کۆتایی پرێس کۆنفرانسەکەدا، سەرەڕای وتنی ئەوەیکە هیوادارین وتووێژەکانی ئەمریکا و عەرەبستان لەگەڵ ئێران بگا بە ئامانج و ڕێژیمی ئێران کۆتایی بە دەستێوەردانەکانی لە وڵاتانی ناوچەکەدا بێنێ وتی: لە ئێستادا ڕاستییەکە ئەوەیە کە ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی میلیشیاکانیەوە بەردەوام هۆکارە بۆ ناسەقامگیریی وڵاتانی ناوچە