دەوڵەتی ڕەئیسی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٢٢.٥هەزار میلیارد تمەن بوودجەی کورتهێناوە.
مەهدی غەزەنفەری، بەرپرسی پەرەپێدانی ئابووری نەتەوەیی رێژیمی ئێران ڕەخنەی لە کارکردی کابینەی ڕەئیسی گرت و کورتهێنانی بوودجەیەکی سەرسۆڕهێنەری ئەم دەوڵەتەی ئاشکرا کرد، ئەم بەرپرسەی رێژیم ڕایگەیاند کە دیار نییە بوودجە چۆن دەنووسن کە هێشتا دوومانگ لە ساڵ نەچووە ٢٢.٥ هەزار میلیارد تمەن کەمی هاوردووە .
ئەم بەرپرسەی رێژیم لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕەکانی ناوخۆی رێژیمدا ئاشکرای کردووە کە بوودجەیەکی زەبەلاح دیار نەماوە و هێشتا دوومانگ لە ساڵ نەچووە ٢٢.٥ هەزار میلیارد تمەن بوودجە کورتیهێناوە و کابینەی ئیبراهیم ڕەئیسی داوای لە سندووقی پەرەپێدانی نەتەویی کردووە کە کورتهێنانی بوودجەکەمان بۆ قەرەبوو بکەنەوە..
غەزەنفەری لە وڵامی ئەم داواکارییەی دەوڵەتی ڕەئیسیدا ڕایگەیاندووە چۆن دەکرێ لە دوو مانگدا بوودجەیەکی زۆر بەو ڕێژەیە کورتی هێنابێت و لە بوودجەی گشتیدا پارەیەکی جیا دیاری کراوە بۆ کاتی لە ناکاو و ئەم پارەش دیار نەماوە.