کێشەی کەمئاوی و بەتایبەت ئاوی خواردنەوە پارێزگای لوڕستانیشی گرتەوە و خەڵکی ئەو پارێزگایەی تووشی کێشە کردووە.
لەدرێژەی سیاسەتە چەوتەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران بۆ وشککردنی سەرچاوە ئاوییەکانی کوردستان و کێشەی کەمئاوی، پارێزگای لوڕستانیشی گرتەوە و خەڵکی ئەو پارێزگایە تووشی کێشەگەلی جیددی و بەتایبەت نەبوونی ئاوی خواردنەوە بوونەتەوە و بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ڕێژیم ئەم کێشەیە لە ئەمساڵدا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو چەند بەرانبەر زیاتر بووە.
لەم پێوەندییەدا ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، فەرهاد زیویار، پارێزگاری پارێزگای لوڕستان ڕایگەیاند: کێشەی کەمئاوی لەو پارێزگایە بەپێی ساڵانی ڕابردوو زۆر زیاتر بووە و ئەمەش ماوەی ٣ تاکوو ٤ ساڵی پێویستە تاکوو خەسارەکانی ئەم کێشەیە قەرەبوو بکرێنەوە.
سەرەڕای ئەوەی کە ئاوی زۆربەی ناوچەکانی زاگرۆس دەچێتەوە پارێزگای لوڕستان، بەڵام بە هۆی پیلانەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئیرانەوە وشکەساڵی و نەبوونی ئاوی خواردنەوە خەڵکی ئەو پارێزگایەشی گرتووەتەوە و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئەم کێشانە زیاتر پەرەیان گرتووە.
شایانی باسە کە کوردستان بە سەرچاوەی ئاوی ناوچەکە و یەکێک لە سەرچاوە ئاوییەکانی جیهان ئەژمار دەکرێت، بەڵام داگیرکەرانی کوردستان و بەتایبەت ڕێژیمی داگیرکەری ئاخوندی بەردەوام هەوڵیان داوە بە گواستنەوەی ئاوی کوردستان ناوەندی ئێران ئاوەدان بکەنەوە و ئەمەش بووەتە هۆی وشکبوونی سەرچاوە ئاوییەکانی کوردستان، ئەم کێشەیش وێڕای ناوچەکانی تری ڕۆژهەڵاتی کودستان، پارێزگای لوڕستانیشی گرتە