وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا دەڵێ: رێژیمی ئێران خەڵکی بێ تاوان زیندانی دەکا و بێ دادگایی کردن و نادادپەروەرانە لە سێدارەیان دەدا.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند کە رێژیمی ئێران خەڵکی بێ تاوانی خۆی بە بێ هیچ پێوەرێکی یاسایی لە زیندان دەخا و بەبێ دادگایی کردن لە سێدارەیان دەدا کە ئەمە پێشێلکردنی یاساکانی مافی مرۆڤە .
نێد پرایس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی کە ئێران بەردەوامە لەم پێشلکاریییە دژە مرۆییەکانی و کەسانی بییانیش بە مەبەستی باج وەرگرتن لە وڵاتانی ئورووپایی دەسبەسەر و زیندانیی دەکا.
جێگەی ئاماژەیە کە؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا واتا ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ٣٧٦ کەسی بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەسێدارەداوە کە لە نێوان ئەم ڕێژەیەدا ٣٥ هاووڵاتیی کوردن.