هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی “موزەفەر ساڵحنیا” و پاش پشکنینی ماڵەکە هاوسەری ناوبراویان بەناوی “گۆڵنار قەدیمخانی” دەسبەسەر کردووە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاووی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیم لە شاری سنە، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی موزەفەر ساڵحنیا، ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران و پاش پشکنینی ماڵەکەی هاوژینی ناوبراویان بە ناوی” گۆڵنارقەدیمخانی” دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بردوویانە بۆ ناوەندی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیم لە شاری سنە .
یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران ڕایگەیاندووە کە پاش پشکنینی ماڵی موزەفەرساڵحنیا، هاوژینەکەی بە ناوی “گوڵنار قەدیمخانی” مامۆستایەکی خاوەن پێشینەی سنە، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا و لێپرسینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە.
شایانی باسە ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی بانەمەڕ، موزەفەرساڵحنیا، ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.