کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لەکاتی چوون بۆ کۆڵبەری لە سنووری “بڕوێشکانی” بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم بریندار بوو.
شەوی سێشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی “جەماڵ ساڵحی ” خەڵکی گوندی “شەشە”ی سەر بە شاری بانە لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەری، دەکەوێتە بۆسەی هێزەکانی ڕێژیم و بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار دەبێ.
جەماڵ ساڵحی، خێزاندار و خەڵکی گوندی «شەشە» ی بانەیە و بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێ کراوە. ناوبراو لاقی بە سەختی پێکراوە و بە هۆی قورسی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سنە گوازراوەتەوە.