فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بە هاوکاریی فڕۆکە سووتەمەنیبەرەکانی ئەمریکا لە کۆتایی ئەم مانگەدا بۆ ڕاهێنان و ئەگەری هێرشی سەربازیی بە دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران مانۆڕێکی گەورە بەڕێوە دەبەن.
بەپێی ڕاپۆرتی کاناڵی ١٣ی ئیسرائیل کە ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی بڵاوبوەتەوە ئەو مانۆڕە کە ناوی” ئەڕابەکانی مەرگ”ە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لەسەر چوونە نێو خاکی ئێران و هێرش بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئەو ڕێژیمە ڕاهێنان دەکەن.
بەشداربوونی ئەمریکا لەو مانۆڕە سەبازییەدا لە کاتێکدایە کە کاتێک ١٠ ساڵ پێش ئیسرائیل ئەو مانۆڕەی بۆ هێرش کردنە سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە دەبرد ئەمریکا بەشدار نەبوو، بەڵام ئەمجارە ڕایگەیاندووە کە لەو مانۆڕە ئاسمانییەدا بەشدار دەبێ.