شکستی حیزبوڵای لوبنانی سەر بەڕێژیمی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی پارلمانی لوبنان، یەکێکی دیکە لە شکستەکانی ڕێژیمی ئێرانە.
حیزبوڵای لوبنان لە یەکەمین هەڵبژاردنی پارلمانی پاش کۆمەڵە قیرانەکانی دوو ساڵ پێشی لوبنان، بە لەدەستدانی زۆربەی کورسییەکانی پارلمان، ڕووبەڕووی شکستێکی قورسی بووەوە.
رۆژی سێشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی ” بەسام ئەلمەولەوی” وەزیری نێوخۆی لوبنان، ئاکامی هەڵبژاردنەکانی پارلمانی لوبنانی ڕاگەیاند و حیزوڵای لوبنان کە باڵی سیاسیی و سەربازیی بەهێزی پارلمان و لوبنان بوو و هاوپەیمانەکانی زۆرینەی کورسییەکانی پارلمانیان لەدەستدا.
جێگەی ئاماژەیە کە حیزبوڵای لوبنان، ڕێکخراوێکی سەر بە سپای تێرۆریستی ڕێژیمی ئێرانە و لە قەیران و کێشە نێوخۆییەکانی دوو ساڵی ڕابردوو لە لوبنان ، دەوەر و نەخشێکی نەرێنی گیڕاوە.