هێزەسەرکوتکەرەکانی ڕێژیم زۆربەی شارەکانی کوردستانیان لە ترسی سەرهەڵدانی خۆپێشاندانەکان بە تەواوەتی میلیتاریزە کردووە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕ ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لە دوای سەرهەڵدانی خۆپێشاندانەکان لە زۆربەی شارەکانی ئێران، لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵک، رێژیم شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی پڕ کردووە لەهێزی سەربازی و هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم لە نێو شارەکاندا دەسیاندایە مانۆڕدان و کەشێکی توقێنەری سەربازیان پێکهێناوە و لە شەقام و بازاڕەکاندا هەڕەشە لە خەڵک دەکەن .
شایانی باسە کە رێژیم ترسێکی تایبەتی لە خەڵکی کوردستان هەیە و هەر بەم بۆنەوە لە هەر شوێنێک خۆپێشاندانێک دەست پێبکات هەر زوو شارە کوردییەکان میلیتاریزە دەکا .