رۆژی یەكشەممە ١٥ مانگی مەی ٢٠٢٢ بە سەرپەرەستی بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دیموكراتی كوردستان كاك جەلال فاتمی کۆبوونەوەی نوێنەرانی حیزبەکانی ئەندام لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دەستی پێکرد. سەرەتا کۆبوونەوەکە بە خولەكێك بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کوردستان دەستی پێكرد. دواتر جەلا فاتمی باسێكی لە سەر ڕووداوەكانی ئێستای رۆژهەلاتی كوردستان بەتایبەت و ئێران بەگشتی پێشكەش كرد و جەختی لە سەر پێویستی كاری هاوبەشی نێوان هێزە و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لە ولاتی فینلاند کردەوە.
دواتر بەشدارانی کۆبوونەوەکە ڕاوبۆچوونی خۆیان لەسەر کاری هاوبەش و زەروورەتی یەکگرتوویی نێوان هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان خستەڕوو.
پیویستە بوترێ، هاوڕێیان جەلال فاتمی، مەلاغەریب و شۆڕش ئەمینی لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە فینلاند لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوون