خۆڵبارین وپیسبوونی هەوا زۆربەی پارێزگاکانی ئێرانی گرتەوە و قوتابخانە و زانکۆکان داخران.
بەهۆی خۆڵبارین وپیسبوونی هەوا لە ڕۆژی ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بەهۆی شەپۆلی زۆری خۆڵبارین و تەپوتۆز لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێران و کوردستان، زانکۆ، قوتابخانە و فرمانگەکان داخران و ئەو خۆڵبارینە خەڵکێکی زۆری تووشی کێشە کردۆتەوە و تا ئێستا زیاتر لە سەدان کەس بەهۆی هەناسەسوار بوون و هەستیار بوون بەو تۆز و خۆڵە سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
پارێزگاری تاران بەهۆی پیسبوونی هەوا ڕۆژی سیشەممە تەوای قوتابخانە، زانکۆ و فەرمانگەکانی لەو شارە پشوو ڕاگەیاند و هەر وەها قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگاکانی لوڕستان. خووزستان، سنە، ورمێ، کرماشان، ئیلام، ئەلبورز و هەمەدان داخراون.
بەپێی راپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی کوالێتیی کەشوهەوا لە ئێران، ساڵانە ٤١ هەزار کەس لەو وڵاتە بەهۆی کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوا و خۆڵبارین گیان لەدەستدەدەن.