کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەهۆی لێدانی هێزە چەکدارەکانی رێژیم لە سنووری نەوسوود بە توندی بریندار بووە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “ئارەش عەلی ئەولاد” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە بە باتۆم لێی دەدەن و لاقی بە توندی بریندار دەبێ.
ئارەش عەلی ئەولاد کە خەڵکی گوندی «نیمە کارە» ی سەلاسی باوەجانییە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری ڕێژیمەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان و بە باتۆم لە لاقیان داوە و بەو هۆیەوە بە سەختیی بریندار بووە.
ئەم کۆڵبەرە گەنجە لەلایەن فریاکەوتنی خێراوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە.