كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران‌و كاسبكارانی سه‌لاسی باوه‌جانی له پارێزگای كرماشان ڕۆژی ١١ بانه‌مه‌ڕ به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی جاده‌ی ئه‌م شاره‌یان بۆ سنووری شێخ‌سڵه داخست‌و داوایان كرد كه سنووره‌كان بكه‌رێنه‌وه .
ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه له سێ‌ڕێیانی هۆز عه‌لی به‌دوای واده‌و به‌ڵێنیی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م شاره‌دا بۆ کردنەوەی سنووره‌كان هات، بەڵێنێک کە نەیان بردە سەر.
ناڕه‌زایه‌تیی كاسبكارانی شاری سه‌لاسی باوه‌جانی چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش پاش مانگرتنی شاره‌كانی سه‌رده‌شت، بانه، پیرانشار‌و مه‌ریوان سه‌ری هه‌ڵ‌دا. داویان ئەوان له كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار ئەوەیە کە شوێن‌و ڕێگه‌ی كۆڵبه‌رانی سه‌ر سنوور بكه‌نه‌وه.
به‌دوای داخستنی سنوورەکانی نێوان باشوور‌و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕووی كۆڵبه‌ران له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، كاسبكاران و كۆڵبه‌رانی ئەو ناوچانە زیانێكی گه‌وره‌یان لێكه‌وت‌و زۆر لەو كاسبكارانە ڕوویان له کاری دیكه‌ی وه‌ك گیاوگوڵی بەهاری كرد ، یان ئەو بڕیارە یان كۆچكردنی بۆ شاره‌كانی لێكه‌وته‌وه.
جێی باسە پێشتریش كاسبكارانی شاره‌كانی مه‌ریوان، مه‌هاباد، سه‌قز، سه‌رده‌شت و بانه خۆپێشاندانیان به‌ڕێوه برد‌و ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی‌یان ناچار كرد كه بەڵێنی کردنەوەی سنووره‌كان بدا.
به‌پێی ئاماره نیوه‌ڕه‌سمییه‌كان، بژیوی ژیانی ٣٠ هه‌زار كه‌س له خەڵکی ناوچەی پیرانشار له ڕێگه‌ی كۆڵبه‌ری لە ناوچەی سنووریی حاجی عومەران دابین دەبێ، ئەگەرچی زۆر جاریش له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ‌دەکرێ، دەکوژرێن‌و بریندار دەبن.