هاووڵاتییەکی خەڵکی جەڵدیان سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی یووسف سەکر لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە شاری مەهابادەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)، هاونیشتمانییەکی خەڵکی جەڵدیان سەر بە شاری خانێ بەناوی “یووسف سەکر” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕیژی لەمەهاباد دەسبەسەر کراوە.
ئەو هاونیشتمانییە بەبێ بوونی بەڵگەی یاسایی گیراوە و زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ یووسف سەکر و هەروەها شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە کە بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییەش بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی هەتا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.