لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە کڕیکارییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ئێران ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە شارەکانی تەورێز، ئەهواز، قەزوێن، ئەراک، مەشهەد، ئیسفەهان و ئیلام لەبەردەم ئیدارەی گشتیی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی پارێزگاکانیان بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی گرێبەستی کۆمپانیای نەوت وگازی “کاروون و ماروون”ی ئەهواز لەبەردەم بینای گشتیی ئەو کۆمپانیایە بەڕێوە چوو.
لەلایەکی دیکەوە هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان شوفێر پاسەکانی تاران بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیاندایە مانگرتنی گشتی.