سیروان کەماڵی تەمەن ٢٤ ساڵ کە نیزیک ٣ مانگ لەوە پێش لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هۆکاری گرتنو شوێنی بەندکرانی نەزانراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسیو مەدەنی ئەو لاوە کوردە دوای دەسبەسەرکرانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بێسەروشوێن کراوەو ئیدارەی ئیتلاعات ئامادە نییە هیچ زانیارییەک لەو بارەیەوە بە بنەماڵەکەی بدا.
چەند ڕۆژ دوای دەسبەسەکرانی سیروان کەماڵی، ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردوە کە نابێ بە هیچ جۆرێ سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات بکەن، تەنانەت تانوونی ئەوەیان لە دایە زڵیخا، دایکە تەمەن ٦٥ ساڵەکەی سیروان کەماڵی داوە کە ” چیدی مەیە ئێرەو لە کوڕەکەت مەپرسە، کوڕەکەت دژی شۆڕشو خراپکارێک لە دژی دەوڵەتە.
شایانی باسە سیروان کەماڵی، کوڕی حەسەن کرێکارو سەرپەرستی بنەماڵەکەیەتیو دوای گیرانی بارودۆخی ژیانو بژیوی بنەماڵەکەشی تووشی کێشەو گرفت بووە.