بێن رەعد حوسێن، كۆمیسێری باڵای مافەكانی مرۆڤی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان گوتی بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژی لە سووریە دەتوانێ زیاتر پهره به ترسو خۆفی خەڵكی ئەم وڵاتە بدا.
كۆمیسێری بەرزی مافەكانی مرۆڤی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان گوتی: چەند ڕاپۆرتێك لە بابەت كۆبوونەوەی هێزە نیزامییەكان لە ئارا دایە كە نیشانەی وێرانیو كاولكاریی زیاترە.
كۆمیسێری بەرزی مافەكانی مرۆڤی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هەروەها گوتی: شكستی بەردەوامی شوورای ئەمنیەت لە بارەی ڕێگریو هۆتاییهێنان به شەڕی نێوخۆیی سووریە جێگای شەرمە. زۆر كەس لەسەر ئەم باوەڕەن كە زلهێزە جیهانییەكان بە كردەوە دەستیان لە كوشتوبڕی هەزاران مرۆڤو ئاوارەبوونی چەندین میلیۆن كەسدا هەیە.
ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وریایی داوە كە ئهگهر بێتوو پێشێلكرانی ئاگربەس هەروا بەردەوام بێ، بە سەدان ههزار كەس لە خەڵكی سووریە لەوانەیە نەتوانن دەستیان بە یارمەتییە بەپەلە مرۆڤدۆستانەكانیش ڕابگا.
یان ئیگلەند كە گرووپی كاری مرۆیی سووریە بەڕێوەدەبا گوتی: ئاژانسە یارمەتیدهرهکان نەیانتوانیوە سەردانی ٣٥ شارۆچكە بكەن كە نزیكەی ٩٠٥ هەزار كەسیان تێدا دەژین.
شایانی باسه شەڕی نێوخۆیی سووریە تا ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ هەزار كوژراوی لێ كەوتۆتەوەو بۆتە هۆی ئاوارە بوونی چەندین میلیۆن کهسی ئەم وڵاتە.