سەرۆککۆماری ئۆکراین لە چاوپێکەوتنی تازەی خۆیدا هۆشداریی سێهەمین شەڕی جیهانیی دەدا،ئەگەر وڵاتانی جیهان بێدەنگ بن و ڕووسیە بەسەر ئۆکرایندا سەرکەوێ.
ویلادێمیر زێلێنسکی،سەرۆککۆماری ئۆکراین دەڵێ: شەڕ لەئێستادا لە نێو خاكی ئۆكراین دڕێژەی هەیە و نەگوازراوەتەوە بۆ ڕووسیە، سپای ئۆكراین هیچ هێرشیکی سەربازیی نەکردۆتە سەر خاكی ڕووسیە و هێزەكانی ئۆكراین تەنیا بەرگری لە خاكی خۆیان دەكەن و بە تەمای داگیرکردنی خاكی ڕووسیە نین.
ناوبراو دەڵێ: کیێڤ ترسی لە بوونی سەربازی ڕووسی و جییاییخوازان نییە ئەو هێزە زۆر دەترسن لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەل هێزەکانی ئۆکراین.
سەرۆککۆماری ئۆکراین بەئاماژە بە وێنەی مانگە دەسکردەکان ڕایگەیاند کە لە وێنەکاندا زۆر بە ڕوونی دەردەکەون کە كەشتییەكانی ڕووسیا گەمارۆی بەندەرەكانی ئۆكراینیان داوە و لە دەریای ڕەشدا جگە لەو كەشتیانەی ئاڵای ڕووسیایان هەڵداوە هیچ کە شتییەکی دیکە نابیندرێ و فراوانخوازییەکانی پوتین بە ئۆکراینەوە ناوەستێ و بە دڵنیاییەوە ڕووسیە ئەگەر لە ئۆکرایندا سەرکەوێ هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی دیکە و بەتایبەتی وڵاتە ئورووپاییەکان و ئەمەش شەڕی سێهەمی جیهانیی لێدەکەوێتەوە.