ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور، لە نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند کە، ڕێژیمی ئێران لە پێشکاریی ئازادیی ڕادەربڕین و ڕای جیاواز پلەی سێهەمی لەسەر ئاستی دنیادا هەیە.
ڕۆژی یەکشەممە ۲٥ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور لە سەر پێشێلکارییەکانی ئازادیی ڕادەربڕین و ڕای جیاوازی ڕۆژنامەنووسان و ڕووناکبیران ڕایگەیاند کە، ڕێژیمی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیدا لەسەر ئاستی ١٨٠وڵاتی جیهاندا پلەی ١٧٨ـەمین وڵاتی بۆ پێشێلکارییەکان تۆمار کردووە و بەوەش کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکێک لەو وڵاتە دیکتاتۆرانەیە کە بەردەوام جیا لە پیشێلکاریی مافی ئازادی و ڕای جیاواز ڕۆژنامەنووسان، چالاکانی ئەو بوارەی ئازار و ئەشکەنجە و دەسبەسەر کردووە.
هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ڕێژیمی ئێران لە سەرکوتکردن و سانسۆڕکردنی ڕاگەیاندنەکان و چالاکانی میدیایی، وەپیش “چین و کۆبا”ـش کەوتووە.
شایانی باسە کە ئێران ساڵی پار لە پلەی پێنجەمدا بوو ئەمساڵ لە پلەی دووش نزیک بۆتەوە.