وەزیری ئابووریو جێگری سەدری ئەعزەمی ئاڵمان لە بەرەبەری سەفەری خۆی بۆ ئێران، گوتی: ئاڵمانو ئورووپا دهیانهوێ ئێران لە سەقامگیرکردنی ئاشتیو ئەمنیەت له خۆرهەڵاتی نێوەڕاستو ناوچەكەدا دەوری باشی هەبێ.
زیگمار گابریل سبهی دووشەممە سەرۆكایەتیی سهفهری هەیئەتێكی ئابووری بۆ ئێران دەكا.
زیگمار گابریل، ڕێبەری حیزبی سوسیال دێموكراتی ئاڵمانو وەزیری ئابووریو جێگری سەدری ئەعزەمی ئەم وڵاتە لە بەرەبەری سەفەری دوو ڕۆژەی خۆیدا بۆ ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیەنەكانی ئاڵمان داوای وتووێژی خێرای ئاڵمانو یەكیەتیی ئورووپا لەگەڵ ئێران كردوه.
گابریل گوتی، شیركەتەكانی ئاڵمان زۆریان پێخۆشە دووبارە پێوەندیی ئابووریی باش لەگەڵ ئێران بگرنەوە، بەم حاڵە ناوبراو پێداگریی كردەوە كە ناوهنده ئابوورییەكانی ئاڵمان ئەركدارن لهگهڵ بیری سەرمایەدانان له ئێران، ئاوڕ له بابەتی مافەكانی مرۆڤ لەم وڵاتە بدەنەوە. جێگری سەدری ئەعزەمی ئاڵمان گوتی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران زۆر خراپە.
وەزیری ئابووریی ئێران هەروەها پێداگریی كردەوە كە ئاساییكردنەوەی پێوەندیگرتن لەگەڵ ئێران کاتی زیاتری پێویستەو ههروهها پێویسته ئەم وڵاتە دان بە مافی بوونی ئیسراییلو فەلەستین وەك وڵاتێكی سەربەخۆ دابنێ.