لەسەر ئاستی پاریزگای ورمێ گەورەترین پێشانگای کتێب لە شاری شنۆ، لە لایەن ناوەندی “زانستپەروەریی بۆ ژیان”لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەڕیوە دەچێ.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ناوەندی زانستپەروەریی بۆ ژیان لە شاری شنۆ، گەورەترین پێشانگای زانستپەروەریی لەسەر ئاستی پارێزگای ورمێ بەڕێوە دەبا و لە ماوەی ڕۆژانی ٢٧ی بانەمەڕ تا ٢٥ی جۆرەدان دەخایەنێ و زیاتر لە پێنج هەزار کتێب لە خۆ دەگرێ.
لەو پێشانگایە کە بڕیارە ٢٧ی بانەمەڕ بەڕێوە بچێ، زیاتر لە پێنج هەزار کتێب لە بوارەکانی؛ کۆمەڵناسی، دەروونناسی، مێژوویی، زمانەوەانی، سیاسی و…هتد، بە دوو زمانی کوردی و فارسی پێشکەش بە بەشداربوانی پێشانگاکە دەکرێ و هەروەها ناوەندی زانستپەروەری، وەکوو ناوەندێکی “چەند مەبەستە” لە سەر ئاستی شارەکانی پارێزگای ورمێ چالاکیی فێرکاریی زمانەوانی بەڕیوە دەبا و لە ماوەی دەسبەکاربوونی خۆی، چالاکانە لە بواری زمانەوانی، وێژە و کەلتووری کوردییدا خزمەتی بەرچاوی کردووە.