درێژەی ڕاپەڕینی خەڵک دژ بە دەسەڵات لە چەندین پارێزگای ئێران دەیان برینداری لێکەوتەوە وسەرەڕای هەوڵی چڕی سەرکوت لە لایەن ڕێژیمەوە، خۆپێشاندانەکانیش بەربڵاوتر دەبن.
رێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، خۆپێشاندانەکانی خەڵک دژ بە بنەما سەرەکییەکانی ڕێژیم و گرانیی لە ڕادەبەدەر، لە چەندین شاری پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری و خۆزستان و هەمەدان بەردەوام بوو، هێزە دژە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیاندایە تەقەکردن لە خۆپێشاندەرەکان و دەیان هاوڵاتیان بریندار کرد.
شایانی باسە کە رێژیم لە هەر ناوچەیەک خۆپیشاندانەکان سەرهەڵدەدا هەر زوو ئینتێرنێتی ئەو ناوچە دەبچڕێنێ تا دەنگی خەڵک نەگاتە دەرەوە و بە بێدەنگی بتوانێ سەرکوت و جینایەت دژی خەڵکی بەزاڵە هاتووی ڕاپەڕیوو بکا.
هەروەها کۆماری ئیسلامی زۆربەی شارەکانیشی بە تایبەت شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵک بە تەواوەتی میلیتاریزە کردووە .