لە سنووری پاوە سێ کۆڵبەر لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەری، لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لەو سنوورە دەدرێنە بەر دەسڕێژی گولـلە و بریندار دەکرێن.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، سێ کۆڵبەری خەڵکی ئاوایی “شەرکان” سەربە شاری پاوە بەناوەکانی “تاهیر قوبادی” “میلاد قوبادی” و “شادمان کەریمی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی “هانە گەرملە”ـی سەر بەناوچەی نەوسوود بریندار کران.
ئەو سێ کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراون .