وێنە و بەنێری عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕێژیمی ئاخوندی و خومەینی رێبەری پێشووی رێژیم لە ئەهواز، شاری کورد، کرماشان، عەسەلویە و چەندین شاری دیکە ئاگری تێبەردرا.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران جیا لە خۆپیشاندان و تێکەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی رێژیم دەستیاندایە ئاگر تێبەردانی وێنە هەڵواسراوەکانی رێبەرانی کۆماری ئیسلامی و دروشمەکانیشیان زیاتر دژی بنەماکانی ڕێژیم و ڕێبەرانی ئەو ڕێژیمە وەکوو خومەینی و خامنەیی بوو،
شایانی باسە کە سووتاندنی وێنە و پەیکەر و هێماکانی ڕێژیم لەو ساڵانەی دواییدا، شێوازێکی نوێی بەربەرەکانی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و خەڵکی ئەو وڵاتە لە ئێستادا خامنەیی بە هۆکاری هەموو نەهامەتییەکانی سەر خۆیان دەزانن وهێڵە سوورەکانی ڕێژیمیان وەکوو ویلایەتی فەقێ، خومەینی و خامنەیی کردۆتە ئامانج.